فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی کرێکارانی پاڵاوگەکانی پارسی جنووبی
دوشەممە ۱۲-۰۶-۱۴۰۳   |  02-09-2024

ئەمڕۆ دووشەممە ١٢ی خەرمانان، کرێکارانی پاڵاوگەکانی دامەزراوەی نەوت و گازی پارسی جنووبی، لە ناڕەزایەتیی بە جێبەجێ نەکرانی خواستەکانیان دەستیاندایه کۆبوونەوە.
کرێکارانی سەکۆ نەوتییەکانی SPD6، SPD9، SPD12، SPD14D، SPD15، SPA17A، SPD20 و SPD21، بە خواستی، “پەرداخت کردنی سەرجەم حەقدەست و مەزایاکانیان”، “وەڵانانی بەرپرسانی ناکارامە و گەندەڵ”، “نەمانی سەقفی حقووق”، “نەمانی ئاستەنگی مافی هەمیشەیی خانەنشینی”، “بەکردەوە دەرهێنانی مادەی ١٠ و دانی بەک پەی مادەی یەک”، “جیانەکردنەوەی شوغڵە کردارییەکان”و “پێداچوونەوە بە ئەساسنامەی سەپێندراوی سندووقی خانەنشینی”، لە شوێنی کارەکانیان دەستیانداوەتە کۆبوونەوە و خوازیاری وەڵامدانەوەی بەرپرسانی پەیوەندیدار بە کێشەکانیان بوون.