کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی کرێکارانی پێترۆپاڵایەشی دەشت عەباس
شەممە ۲۶-۰۱-۱۴۰۲   |  15-04-2023
ڕۆژی شەممە ٢٦ی خاکەلێوە، کرێکارانی پێترۆپاڵایەشی دەشت عەباس، دەستیاندایە کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی.
بەپێی ڕاپۆرتەکان، کرێکارانی پڕۆژەیی واحیدی “جی ئێڵ” لە پێترۆپاڵایەشی دەشت عەباس، بە خواستی گۆڕینی شێوەکاری بۆ ٢٠ ڕۆژ کار و ١٠ ڕۆژ پشوودان، هەروەها بردنەسەرێ ئاستی حەقدەستەکان بە ڕێژەی ٥٢ لەسەدی ڕاگەیەندراو لە لایەن کەمپەینی ناوەندی کرێکارانی پڕۆژەیی، دەستیان لەکار کێشایەوە و ناڕەزایەتییان دەربڕی.