کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی کرێکارانی پێترۆشیمی ئیسفەهان
سێشەممە ۲۲-۰۳-۱۴۰۳   |  11-06-2024
ڕۆژی سێشەممە ٢٢ی جۆزەردان، کرێکارانی پێترۆشیمی ئیسفەهان، لە ناڕەزایەتیی بە جێبەجێ نەکرانی خواستەکانیان، دەستیاندایە کۆبوونەوە.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، کۆمەڵێک لە کرێکارانی پەیمانی شاغڵ لە پێترۆشیمی ئیسفەهان، لە ناڕەزایەتیی بە دواخرانی حەقدەست و مەزایاکانیان و پێڕانەگەیشتنی بەرپرسان بە کێشەکانیان، لە شوێنی کارەکەیان، دەستیاندایە کۆبوونەوە و ناڕەزایەتییان دەربڕی.