کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی کرێکارانی پێترۆشیمی نێگین مەکران لە چابەهار
سێشەممە ۳۰-۱۱-۱۴۰۳   |  18-02-2025

کرێکارانی پێترۆشیمی نێگین “مەکران”ی چابەهار، لە ناڕەزایەتیی بە پەرداخت نەکرانی بڕی چوار مانگ حەقدەست و مەزایایان لە لایەن پەیمانکارەوە، ئەمڕۆ سێشەممە ٣٠ی ڕێبەندان، دەستیاندایە کۆبوونەوە.
شایانی باسە، ئەم کرێکارانە پێشتریش لە مانگی گەلاوێژ و چەندین جاری دیکە بە هۆی پەرداخت نەکرانی حەقدەست و مەزایاکانیان، دەستیان دابووە کۆبوونەوەی ئێعتڕازی. جێگای ئاماژەیە، لە مانگی بەفرانباری ساڵی ڕابردوو، کرێکارێکی ئەم شیرکەتە بە ناوی مۆرادی، بە هۆی دواخرانی حەقدەست و مەزایاکانی، لە بینایەکی نیوەکارەی ئەم شیرکەتە چوبووە سەری و هەوڵی خۆکوژی دابوو.