فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی کرێکارانی پەیمانی پارسی جنووبی
سێشەممە ۲۴-۰۷-۱۴۰۳   |  15-10-2024

کرێکارانی پاڵاوگەکانی گازی پارسی جنووبی، ئەمڕۆ سێشەممە ٢٤ی ڕەزبەر، بۆ یازدەهەمین حەفتەی بەردەوام، دەستیاندایە کۆبوونەوە و ناڕەزایەتییان دەربڕی.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، کرێکارانی ناڕازی لەم کۆبوونەوەیەدا خوازیاری جێبەجێ کرانی خواستەکانیان لەوانە: “گەڕانەوە سەرکاری حۆجەت ڕەزایی، نوێنەری دەرکراوی کرێکاران”، “بەکردەوە دەرهاتنی ڕێککەوتنەکانی پێشوو لەبواری دانی مەرەخەسی ئێستحقاقی و درانی حەقی کەمپ”، “بەکردەوە دەرهێنانی گەڵاڵەی ڕیزبەندی کارە سەخت و زیانبارەکان بۆ سەرجەم کرێکارانی پەیمانی”، “گۆڕینی بارودۆخی هاتووچۆ و حەقدەستی شۆفیرانی کرایەیی و بەکردەوە دەرهاتنی گەڵاڵەی ڕیزبەندی بۆ شۆفیران بەگشتی” و “بەکردەوە دەرهاتنی یاسای ١٤ ڕۆژ کار ١٤ ڕۆژ پشوودان بۆ کرێکارانی ئیداری و پشتیوانی” بوون.