فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی کرێکارانی پەیمانی پارسی جنووبی
سێشەممە ۰۶-۰۸-۱۴۰۴   |  28-10-2025

ئەمڕۆ سێشەممە ٦ی خەزەڵوەری ١٤٠٤، کرێکارانی پەیمانی دامەزراوەی نەوت و گازی پارسی جنووبی، کۆبوونەوە و ڕێپێوانی ناڕەزایەتیی خۆیان لەئاست نەدرانی حەقدەست و مەزایاکانیان، لەم ناوەندە بەڕێوەبرد.
کرێکارانی نارازی بە بەدەستەوە گرتنی چەندین دەست نووسراوە، خوازیاری جێبەجێ کرانی خواستەکانیان لەوانە: “پێداچوونەوە بە گەڵاڵەی ڕیزبەندی کارەکان و یەکسان کردنی حەقدەستەکان، بەکردەوە دەرهێنانی پڕۆژەی دوو حەفتە کار دوو حەفتە پشوو بۆ کرێکارانی ئیداری و پشتیوانی، سازماندانی بارودۆخی شۆفیرانی ئۆتۆمبێلە کراییەکان، دانی هەزینەی بڕانی ئیمکاناتی رفاهی و دابین کردنی سرویسی هاتووچۆ بۆ کرێکارانی پەیمانی” بوون.