فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی کرێکارانی پەیمانی لە پاڵاوگەکانی پارسی جنووبی
شەممە ۰۷-۱۱-۱۴۰۲   |  27-01-2024

کرێکارانی پەیمانی شاغڵ لە پاڵاوگەکانی ٥، ٦، ٩، ١٠، ١٢ و پاڵاوگەکانی دیکە لە ناوچەی پارسی جنووبی، رۆژی شەممە ٧ی ڕێبەندان، لە ناڕەزایەتیی بە جێبەجێ نەکرانی خواستەکانیان دەستیاندایە کۆبوونەوە.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، کرێکارانی ناڕازی بەپێی ڕاگەیاندنی پێشوو و بۆ چوارەمین شەممەی بەردەوام دەستیاندایە کۆبوونەوە و خوازیاری جێبەجێ کردنی خواستەکانیان لەوانە، بەکردەوە دەرهاتنی گەڵاڵەی ڕیزبەندی کارە سەخت و زیانبارەکان، ١٤ ڕۆژ کار ١٤ ڕۆژ پشوو لە مانگدا بۆ کرێکارانی ئیداری و پشتیوانی، سازماندانی بارودۆخی شۆفیرانی کرایەیی و خواستەکانی دیکەیان بوون.