کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی کرێکارانی پەیمانی مۆخابەرات لە تەورێز
شەممە ۲۴-۰۶-۱۴۰۳   |  14-09-2024
کرێکارانی پەیمانی شاغڵ لە شیرکەتی مۆخابەراتی تەورێز، ئەمڕۆ شەممە ٢٤ی خەرمانان، لە ناڕەزایەتیی بە جێبەجێ نەکرانی خواستەکانیان، بۆ جارێکی دیکە دەستیاندایە کۆبوونەوە.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، کرێکارانی ناڕازی شیرکەتی مۆخابەراتی تەورێز، بە کۆبوونەوە لە حەساری شیرکەتی مۆخابەراتی ئەمشارە و وتنەوەی درووشمی ئێعتڕازی، لەئاست وەدینەهاتنی خاستەکانیان و نەدرانی حەقدەست و مەزایاکانیان و هەروەها کەمتەرخەمی بەرپرسان لەئاست پێڕاگەیشتن بە کێشەکانیان ناڕەزایەتییان دەربڕی.