
ئەمڕۆ دووشەممە ١٥ی گوڵانی ١٤٠٤، کرێکارانی ڕەسمی شیرکەتی نەوتی فەلاتی قارەی ئێران شاغڵ لە ناوچەی عەمەلیاتی لاوان، بە مەبەستی گەیشتن بە خواستەکانیان دەستیاندایە کۆبوونەوە و ناڕەزایەتییان دەربڕی.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە،، کرێکارانی ناڕازی وەزارەتی نەوت شاغڵ لە مەیدانی نەوتی “لاوان” سەر بە شیرکەتی نەوتی “فەلات قاڕەی ئێران” لە پارێزگای بووشێهر، ئەمڕۆ دووشەممە دەستیان لە کار کێشایەوە و لە ناڕەزایەتیی بە جێبەجێ نەکرانی خواستەکانیان لەوانە “دیاری کردنی سەقفی حقووقی خانەنشین کراوان، لەناوبرنی ئیرادەی ئینسانی”، “نەمانی ئاستەگییەکانی درانی مافی سەنەوات”، “جیاکردنەوەی کارەکان بە پێی شارەزابوون، سووکایەتی بە کرێکاران و بێڕێزی کردن بەوان و سەربەخۆیی سندووقی خانەنشینی کرێکارانی سەنعەتی نەوت”، لە شوێنی کارەکەیان دەستیاندایە کۆبوونەوە.