
ئەمڕۆ هەینی ٩ی جۆزردانی ١٤٠٤، کۆمەڵێک لە کرێکارانی ڕەسمی شاغڵ لە شیرکەتی نەوتی فەلاتی قاڕە لە ناوچەی عەمەلیاتی سیری و سەکۆی نەسر، لە ناڕەزایەتیی بە دۆخی نالەباری گوزەران و دواخرانی حقووقەکانیان، لە شوێنی کارەکانیان دەستیاندایە کۆبوونەوە.
جێگای ئاماژەیە، ئەم کۆبوونەوەیە بە ئاڕاستەی یەکگرتوویی و هاودەنگی لەگەڵ بەشەکانی دیکەی سەنعەتی نەوت لە جنووبی ئێران و جەخت کردنەوە لەسەر خواستی گەیشتن بە مافەکانیان بەڕێوەچووە. شایانی باسە، کرێکارانی ناڕازی داخوازییەکانی خۆیان لە چەند خاڵ ڕاگەیاندووە کە بریتییە لە، “درانی بێ کەم و کاستی حقووق و مەزایای قانوونی، سڕینەوەی بەندی سەقفی حقووقی خانەنشینی و درانی سەنەواتی کۆتایی کار، گەڕاندنەوەی ماڵیاتەکان کە بە شێوەی نایاسایی وەرگیراون بەپێی یاسای ئێستا، بەکردەوە دەرهێنانی مادەی ١٠ و پەرداخت کردنی سەرجەم مۆتاڵباتی پەیوەندیدار بەم مادەیە و هەروەها، دژایەتی جیدی لەگەڵ تێکەڵکردنەوی سندووقی خانەنشینی نەوت لەگەڵ سندووقەکانی دیکە کە ئیفلاسیان هێناوە”.