فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی کرێکارانی ڕەسمی شیرکەتی نەوت لە بەهرگان
یەکشەممە ۱۳-۰۷-۱۴۰۴   |  05-10-2025

ڕۆژی شەممە ١٢ی ڕەزبەری ١٤٠٤، کرێکارانی ڕەسمی شاغڵ لە شیرکەتی نەوتی فەلات قاڕە لە بەهرگان، بە مەبەستی بەدواداچوونی خواستەکانیان، دەستیاندایە کۆبوونەوەی ئێعتڕازی.
کرێکارانی ناڕازی لەم کۆبوونەوەیەدا خوازیاری جێبەجێ کرانی خواستەکانیان لەوانە: “پێداچوونەوە بە لانیکەمی حەقدەستی کرێکاران، سڕینەوەی سەقفی حقووقی پێرسۆنێلی عەمەلیاتی، سڕینەوەی سەقفی حەقی هەمیشەیی خانەنشینی،  گەڕاندنەوەی باجە وەرگیراوەکان لێیان بە پێی یاسا، بەکردەوە دەرهاتنی ماددەی ١٠ و پەرداختی سەرجەم بەک پەی پەیوەندیدار بەم ماددەیە، سەربەخۆیی سندووقی خانەنشینی نەوت و نەمانی جیاکردنەوەی کارەکان بە پێی شارەزایی و پشتیوانی”، بوون.