کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی کرێکارانی کارخانەی سیمانی لامەرد
سێشەممە ۱۷-۰۷-۱۴۰۳   |  08-10-2024
ئەمڕۆ سێشەممە ١٧ی ڕەزبەر، کرێکارانی شاغڵ لە کارخانەی سیمانی لامەرد، لە بەرامبەر ئەم کارخانەیە دەستیاندایە کۆبوونەوە و ناڕەزایەتییان دەربڕی.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، کرێکارانی ناڕازی، لەم کۆبوونەوەیەدا لەئاست بارودۆخی نالەباری کاریان و دواخرانی حەقدەست و مەزایاکانیان ناڕەزایەتییان دەربڕیوە و خوازیاری جێبەجێ کرانی خواستەکانیان بوون.