کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی کرێکارانی کارخانەی کیش چووب
پێنجشەممە ۰۱-۰۹-۱۴۰۳   |  21-11-2024

زیاتر لە ١٢٠ کرێکاری کارخانەی کیش چووب، لە دوورگەی کیش سەربە بە پارێزگای هۆرمۆزگان، لەئاست نەدرانی حەقدەستی مانگەکانی گەلاوێژ، خەرمانان و ڕەزبەری ئەمساڵ و هەروەها نەدرانی جێژنانەی پارەکەیان، دەستیاندایە کۆبوونەوە و ناڕەزایەتییان دەربڕی.
بەوتەی یەکێک لەم کرێکارانە، بەهۆی ئەوشتەی کە ناوی دەنێن “کەمبوونی نەختینە”، حەقدەست و مەزایاکانیان پەرداخت نەکراوە. هەروەها نەدرانی سێ مانگ حەقدەست و مەزایا، کێشە و گرفتێکی زۆری لەبواری دابین کردنی گوزەران بۆ خۆیان و بنەماڵەکانیان کە لە شارەکانی دیکە دەژین، پێکهێناوە.