کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی کرێکارانی کارخانەی ڕۆنی خواردەمەنی فریکۆ
سێشەممە ۲۰-۰۹-۱۴۰۳   |  10-12-2024
کرێکارانی کارخانەی ڕۆنی خواردەمەنی فریکۆ، ئەمڕۆ سێشەممە ٢٠ی سەرماوەز، لەئاست جێبەجێ نەکرانی خواستەکانیان، دەستیاندایە کۆبوونەوە و ناڕەزایەتییان دەربڕی.
بەپێی ڕاپۆرتەکان، کرێکارانی کارخانەی ڕۆنی فریکۆ بە کۆبوونەوە لە بەرامبەر فەرمانداریی سیرجان، لەئاست دواخرانی بڕی پێنج مانگ حەقدەست و مەزایایان و هەروەها نەدرانی حەقی بیمەکانیان بە سازمانی تەئمینی ئیجتماعی، ناڕەزایەتییان دربڕی و خوازیاری پێڕاگەیشتنی بەرپرسان بە کێشەکانیان بوون.