فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی کرێکارانی کارخانەیەکی پۆڵا لە ئەفریقای باشوور
سێشەممە ۱۶-۱۱-۱۴۰۳   |  04-02-2025

بەدوای ئەوەیکە کارخانەی چەند میلیەتی پۆڵای “ئارسێلۆر مێتال” لە ئەفریقای باشوور، ٣ هەزار و ٥٠٠ کەس لە کرێکارانی خۆی لەسەر کارەکانیان دەرکرد، کرێکارانی ئەم شیرکەتە لە ئێعتڕاز بەم هەوڵە ڕۆژی یەکشەممە ١٤ی ڕێبەندان، لە شاری کیپ تاون پایتەختی ئەم وڵاتە، دەستیاندیە کۆبوونەوە و ڕێپێوانی ئێعتڕازییان بەێوەبرد.
بەپێی ڕاپۆرتەکان، کرێکارانی ناڕازی ئەم شیرکەتە، سەرەڕای ئێعتڕاز بە دەرکرانی هاوکارەکانیان لەسەر کار، هەروەها لەئاست پەرداخت نەکرانی حەقدەست و مەزایاکانیان بەر لە دەرکران و پاکانەنەکردنی شیرکەت، ناەزایەتییان دەربڕی. جێگای ئاماژەیە، شیرکەتی “ئارسێلۆر مێتال” کە لە بواری بەرهەمهێنانی پۆڵا چالاکی دەکات و لە شاری لۆکزامبۆرگ جێگیرە، لقی ئەم شیرکەتە لە ئەفریقای باشوور ساڵانە ٧٨ میلیون تۆن پۆڵا بەرهەم دێنێ و لە زومرەی گەورەترین شیرکەتەکانی بەرهەمهێنانی پۆڵا لە جیهان دێتە ئەژمار.