کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی کرێکارانی کارخانەی تاواندنەوەی پۆڵای خەزەر گیلان
سێشەممە ۲۳-۱۱-۱۴۰۳   |  11-02-2025

کرێکارانی کارخانەی تاواندنەوەی پۆڵای خەزەر گیلان، ئەمڕۆ سێشەممە ٢٣ی ڕێبەندان، لە ناڕەزایەتیی بە نەدرانی حەقدەست و مەزایاکانیان و هەروەها بیلاتەکلیفی کاریان، لە حەساری ئەم کارخانەیە، دەستیاندایە کۆبوونەوە و خوازیاری پێڕاگەیشتن بە خواستەکانیان بوون.
جێگای ئاماژەیە، لە ماوەی چەند مانگی ڕابردوودا، کرێکارانی ئەم کارخانەیە لە ناڕەزایەتیی بە نەدرانی حەقدەست و مەزایاکانیان، چەندین جار کۆبوونەوەی ئێعتڕازیان بەڕێوەبردووە، بەڵام هەتا ئێستا هیچ هەنگاوێک بەئاڕاستەی چارەسەر کردنی کێشەکانیان، لە لایەن بەرپرسانی ئۆستانی و کشوەری هەڵنەگیراوە.