کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی کرێکارانی کارخانەی “پوویانەخ” لە ئیلام
شەممە ۱۰-۰۳-۱۴۰۴   |  31-05-2025

کۆمەڵێک لە کرێکارانی کارخانەی “پوویانەخ” لە شاری ئیلام، ئەمڕۆ شەممە ١٠ی جۆزردانی ١٤٠٤، بە کۆبوونەوە لە بەرامبەر ئۆستاندرایی ئەمشارە، خوازیاری خستنەوەگڕی سەرلە نوێی ئەم ناوەندە بەرهەمهێنەرە، پەرداختی حەقدەست و مەزایای دواخراویان و هەروەها پێشگرتن بە کەمکردنەوەی هێزی کار لەم کارخانەیە بوون.
کرێکارانی ناڕازی دەڵێن: چەندین ساڵە لەم کارخانەیە زەحمەت دەکێشین، بەڵام ئێستا نە ڕەوتی بەرهەمهێنان چالاکە و نە حقووقێک پەرداخت دەکرێ. هەموو ڕۆژێک دەنگۆی کەمکردنەوەی هێزی کار و دەرکرانی کرێکاران دەبیستین.