فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی کرێکارانی گرێبەستی کاتی شیرکەتی میلی نەوتی ئێران
دوشەممە ۲۴-۱۱-۱۴۰۱   |  13-02-2023

کۆمەڵێک لە کرێکارانی گرێبەست کاتی شیرکەتی میلی نەوتی ئێران، ڕۆژی دووشەممە ٢٤ی ڕێبەندان، لە ناڕەزایەتیی بە نەدرانی حەقدەست و مەزایاکانیان، دەستیاندایە کۆبوونەوە.

بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، کرێکارانی ناڕازی لەئاست نەدرانی جەژنانەی یەک میلیۆن و ٨٠٠ هەزار تمەنی یاسای کار لە بەرامبەر بینای ئەم شیرکەتە دەستیان داوەتە کۆبوونەوە. سەرجەم کرێکارانی گرێبەست کاتی شیرکەت نەوت، شموولی یاسای کار دەبن و بەپێی ئەم یاسایە، هەموو مەزایاکانیان پەرداخت بکرێ.