کۆمەڵێک لە کرێکارانی گرێبەست کاتی وەزارەت نەوت، لە ناڕەزایەتیی بە جێبەجێ نەکرانی خواستەکانیان، دەستیاندایە کۆبوونەوە.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، کرێکارانی گرێبەست کاتی وەزارەت نەوت ڕۆژی شەممە ٢٧ی خەزەڵوەر، لە ئاست پێڕانەگەیشتن بە کێشە و گرفتەکانیان لە بەرامبەر شیرکەتی میللی ناوچە پڕ لە نەوتەکانی باشووری ئەهواز، دەستیاندایە کۆبوونەوە و بە وتنەوەی چەندین درووشمی ئێعتڕازی و بەدەستەوە گرتنی چەندین پلاکارد و دەست نووسراوە، خوازیاری وەڵامدانەوەی بەرپرسانی پێوەندیدار بە خواستەکانیان لەوانە، “گۆڕینی بارودۆخی کاریان، بەکردەوە دەرهێنانی سەرجەم پەسەندکراوەکانی ساڵی ١٤٠٠، چاکسازی لە دانی پاداش بەپێی شێوازی ڕەسمی گرێبەست کاتی، چاکسازی لە نرخی زێدەکاری و بەهرەمەند بوون لە جێژنانە بەپێی دەنگی (هیئت عمومی دیوانی عدالت اداری)، بوون.