فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی کرێکاران و پێرسۆنێلی شیرکەتی میللی سەنایعی “مس”ی ئێران لە ڕەفسەنجان
سێشەممە ۱۳-۰۳-۱۴۰۴   |  03-06-2025

کۆمەڵێک لە کرێکاران و پێرسۆنێلی شیرکەتی میللی سەنایعی “مس”ی ئێران، ئەمڕۆ سێشەممە ١٣ی جۆزردانی ١٤٠٤، لە بەرامبەر بینای دادگوستەری شارستانی ڕەفسەنجان، دەستیاندایە کۆبوونەوە.
بەپێی ڕاپۆرتەکان، هۆکاری سەرەکی بەڕێوەچوونی ئەم کۆبوونەوەیە، داواکاری حقووقی لە یەکێک لە تەعاونییەکانی یەکەی نیشتەجێ بوونی پەیوەندیدار بە پێرسۆنێلی ئەم شیرکەتە بووە. ناڕازییان هەروەها خوازیاری پێڕاگەیشتنی ڕوون و وەڵامدانەوەی بەرپرسان و دیاری کردنی بارودۆخی نادیاری ئەم تەعاونییە بوون.