کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی کەسانی خاوەن پێداویستی تایبەت لە تاران
چوارشەممە ۲۵-۰۷-۱۴۰۳   |  16-10-2024

ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٦ی ڕەزبەر، ژمارەیەک لە کەسانی خاوەن پێداویستی تایبەت، لە بەرامبەر ناوەندی سەرۆک کۆماری لە شاری تاران بەوتەنەوەی درووشمی “وادە و بەڵێن ئیتر بەسە، خوانی ئێمە خاڵییە”، دەستیاندایە کۆبوونەوە.
بەپێی زانیاییەکان، ئەم هاووڵاتییانە لە ناڕەزایەتیی بە بەکردەوە دەرنەهاتنی مادەی ٢٧ی یاسای تایبەت بە کەسانی خاوەن پێداویستی تایبەت، دەستیانداوەتە کۆبوونەوە و خوازیاری پێڕاگەیشتن بە کێشەکانیانن.