فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی کەسانی خاوەن پێداویستی تایبەت لە تاران
سێشەممە ۰۸-۰۸-۱۴۰۳   |  29-10-2024

ئەمڕۆ سێشەممە ٨ی خەزەڵوەر، ژمارەیەک لە کەسانی خاوەن پێداویستی تایبەت، لە بەرامبەر ناوەندی سەرۆک کۆماری لە شاری تاران بەوتەنەوەی درووشمی “گوزەرانی شیاو، مافی سەرەکی ئێمەیە و “وادە و بەڵێن ئیتر بەسە، خوانی ئێمە خاڵییە”، دەستیاندایە کۆبوونەوە.
بەپێی زانیاییەکان، ئەم هاووڵاتییانە لە ناڕەزایەتیی بە بەکردەوە دەرنەهاتنی مادەی ٢٧ی یاسای تایبەت بە کەسانی خاوەن پێداویستی تایبەت،  دەستیانداوەتە کۆبوونەوە و خوازیاری پێڕاگەیشتن بە کێشەکانیانن.