فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی کەسانی خاوەن پێداویستی تایبەت وێڕای بنەماڵەکانیان لە تاران
دوشەممە ۲۱-۰۸-۱۴۰۳   |  11-11-2024

ئەمڕۆ دووشەممە ٢١ی خەزەڵوەر، ژمارەیەک لە کەسانی خاوەن پێداویستی تایبەت وێڕای بنەماڵەکانیان، لە بەرامبەر سازمانی بەرنامە و بودجە بەوتەنەوەی درووشمی “گوزەرانی شیاو، مافی سەرەکی ئێمەیە و “وادە و بەڵێن ئیتر بەسە، خوانی ئێمە خاڵییە”، دەستیاندایە کۆبوونەوە.
بەپێی زانیاییەکان، ئەم هاووڵاتییانە لە ناڕەزایەتیی بە بەکردەوە دەرنەهاتنی مادەی ٢٧ی یاسای تایبەت بە کەسانی خاوەن پێداویستی تایبەت،  دەستیانداوەتە کۆبوونەوە و خوازیاری پێڕاگەیشتن بە کێشەکانیانن. یاسایەک کە لە ساڵی ٩٧وە بە تەواوی کرداری نەکراوە. بەپێی مادەی ٢٧ی یاسای پشتیوانی لە کەم ئەندامان، دەوڵەت ئەرکدارە، بە کەم ئەندامانی خاوەن پێداویستی تایبەت، یارمەتی گوزەران بدات بەپێی لانیکەمی حەقدەستی ساڵانە. ئەمە لە حاڵێکدایە کە دەوڵەت و مەجلیس بە جێگەی دانی ئەم بڕە پارەیە، تەنیا ٤٨٠ هەزار تمەن وەک یارمەتی گوزەران دەدات بە کەم ئەندامان.