ئەمڕۆ سێشەممە ٢٩ی خەزەڵوەر، ژمارەیەک لە کەسانی خاوەن پێداویستی تایبەت وێڕای بنەماڵەکانیان، لە بەرامبەر ڕێکخراوی “پڕوگرام و مووچە” بەوتەنەوەی درووشمی “گوزەرانی شیاو، مافی سەرەکی ئێمەیە و “وادە و بەڵێن ئیتر بەسە، خوانی ئێمە خاڵییە”، دەستیاندایە کۆبوونەوە.
بەپێی زانیاییەکان، ئەم هاووڵاتییانە لە ناڕەزایەتیی بە بەکردەوە دەرنەهاتنی مادەی ٢٧ی یاسای تایبەت بە کەسانی خاوەن پێداویستی تایبەت، دەستیانداوەتە کۆبوونەوە و خوازیاری پێڕاگەیشتن بە کێشەکانیانن. یاسایەک کە لە ساڵی ٩٧وە بە تەواوی کرداری نەکراوە. بەپێی مادەی ٢٧ی یاسای پشتیوانی لە کەم ئەندامان، دەوڵەت ئەرکدارە، بە کەم ئەندامانی خاوەن پێداویستی تایبەت، یارمەتی گوزەرانیان بدات بەپێی لانیکەمی حەقدەستی ساڵانە. ئەمە لە حاڵێکدایە کە دەوڵەت و مەجلیس بە جێگەی دانی ئەم بڕە پارەیە، تەنیا ٤٨٠ هەزار تمەن وەک یارمەتی گوزەران دەدات بە کەم ئەندامان.