کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی یەکگرتووانەی خانەنشین کراوان لە کرماشان
سێشەممە ۲۲-۰۳-۱۴۰۳   |  11-06-2024
ئەمڕۆ سێشەممە ٢٢ی جۆزەردان، خانەنشین کراوانی تەئمین ئیجتماعی و مۆخابەرات لە کرماشان، بەشێوە یەکگرتووانە، دەستیاندایە کۆبوونەوە.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، خانەنشین کراوانی ناڕازی بەوتنەوەی چەندین درووشمی وەک “هاوار هاوار، لەم هەموو نادادپەروەرییە”، “حیجاب وێڵ کە، بیرێک لە ئێمە بکەنەوە”، “بێکاری ئاوسان، بەڵای گیانی خەڵک”، “موعەلیمی زیندانی دەبێ ئازاد بکرێ” و “کرێکاری زیندانی دەبێ ئازاد بکرێ”، لەئاست هەژاری، ئاوسان، گرانی، حقووقی کەم، گەندەڵی، فەساد، دزی، هەڵاواردن و نایەکسانی، دەستیاندایە کۆبوونەوە و ناڕەزایەتییان دەربڕی.