کۆبوونەوەی ناڕەزایەتی بنەماڵەی زیندانیانی مەحکوم بە ئیعدام
سێشەممە ۱۵-۰۶-۱۴۰۱   |  06-09-2022
ڕۆژی سێشەممە ١٥ی خەرمانان، کۆمەڵێک لە بنەماڵەی زیندانیانی مەحکوم بە ئیعدام لە زیندانەکانی کەرەج و قزلحەسار لە ناڕەزایەتی بە لەسێدارەدانی بەندکراوان دەستیان دایە کۆبوونەوەیەکی ناڕەزایەتی.
بنەماڵەی بەندکراوان بە بەدەستەوە گرتنی لافیتە کە لەسەری نووسرابوو »ئیعدام مەکەن « و »دەسەڵاتی دادوەری« وەڵام لە بەرانبەر دادگای ئینقلابی کەرەج لە دژی ئیعدامی ڕۆلەکانیان نارڕەزایەتی خۆیان دەربڕی.
شایانی باسە کە لە ڕۆژانی ڕابردوودا لانیکەم ١٨ بەندکراوی مەحکوم بە ئیعدام لە زیندانەکانی کەرەج، میناب و گەوهەردەشت بە مەبەستی بەکردەوە دەرهێنانی سزای لەسێدارە دانیان گواستراونەتەوە بۆ ژووری تاکەکەسی.