کۆبوونەوەی ناڕەزایەتی خانەنشینکراونی فولادی ئیسفەهان
دوشەممە ۱۸-۱۱-۱۴۰۰   |  07-02-2022
لەماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا، خانەنشینکراونی فولادی ئیسفەهان لە درێژەی ناڕەزایەتییەکەیاندا، لە بەرامبەر سەندووقی خانەنشینکراوانی فولاد کۆبوونەوە.
سەندووقی خانەنشینکراوانی فولاد، تائێستا لە بەڕێوەبردنی گەڵاڵەی هاوسانسازیی حەقدەستەکانیان خۆی بواردووە.
ئەمە لە کاتێک دایە کە خانەنشینکراوان و مووچەخۆرانی فولادی ئیسفەهان، دوای 30 ساڵ کارکردن لەو شیرکەتە دەبێت بۆ دابینکردنی مافەکانیان بێنە سەر شەقامەکان.
شایانی باسە یەکێک لە ناڕەزاییان پلاکاردێکی گرتووە دەستیەوە کە لەسەری نوسرابوو، بە 1000 میلیارد تمەن سەرچاوەی هاوسان سازیی خانەنشینکراوانی فولاد چییتان کرد؟!