کۆبوونەوەی ناڕەزایەتی خانەنشین کراوانی کاغەزپارس لە شووش
دوشەممە ۰۳-۱۱-۱۴۰۱   |  23-01-2023
کۆمەڵێک لە خانەنشین کراوانی ناوەندی بەرهەمهێنانی کاغەزپارس، ڕۆژی یەکشەممە ٢ی ڕێبەندان، لە ناڕەزایەتی بە بارودۆخی نالەباری ئابووری، چوونەسەرەوەی رێژەی هەژاری، هەڵاواردن و نایەکسانی، لە شاری شووش دەستیاندایە کۆبوونەوە و ناڕەزایەتییان دەربڕی.
جێگەی ئاماژەیە، لە هەمان ڕۆژدا، کۆمەڵێک لە خانەنشین کراونی رێکخراوی دابین کردنی کۆمەڵایەتیی لە شارەکانی شووش، حەوت تەپە، کەرخە و حۆر، لە بەرامبەر ئەم رێکخراوەیە لە شارستانی شووش، هەر بۆ ئەم مەبەستە دەستیاندابووە کۆبوونەوە.