کۆبوونەوەی ناڕەزایەتی خانەنشین کراوانی تەئمین ئیجتماعی لە کرماشان
سێشەممە ۲۰-۰۶-۱۴۰۳   |  10-09-2024
خانەنشین کراوانی تەئمین ئیجتماعی کرماشان، ئەمڕۆ سێشەممە ٢٠ی خەرمانان، لە ناڕەزایەتیی بەرامبەر جێبەجێ نەکرانی داواکاریەکان و دەستبەسەر کرانی یەکێک لە چالاکانی خانەنشینانی تامین ئیجتماعی بە ناوی “جەواد عەزیزی” کە ڕۆژی یەکشەممە ١٨ی خەرمانان پاش کۆتایی هاتنی کۆبوونەوە لە ماڵەکەی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرابوو، کۆبوونەوەی ناڕەزایەتییان ئەنجامدا.
شایانی باسە، هێزە ئەمنییەکان هاوکات لەگەڵ دەستبەسەر کردنی ئەم هاووڵاتییە، دەستیان گرتووە بە سەر مۆبایلەکەیدا و ماڵەکەیان پشکنیوە.