ڕۆژی سێشەممە 12ی ڕێبەندان، ژمارەیەک لە خویندکارانی زانکۆی علوم پزیشکی زەنجان بە بەڕێوەبردنی کۆبوونەوەیەکی ناڕەزایەتی لەو زانکۆیەدا خوازیاری جێبەجێ کردنی داواکارییەکانیان بوون.
سەمیرا جەلالی نژاد، دەبیری شورای سێنفی پزیشکیاری و phd زانکۆی علوم پزیشکی زەنجان لەم بارەوە ڕایگەیاند، کۆبوونەوەی ناڕەزایەتی ئەم خویندکارانە بە هۆی پەرداخەت نەکرانی حەقدەستی شەش میلیۆنی خویندکارە بێ خێزانەکان و حەقدەستی هەشت میلیۆنی خویندکارە خێزاندارەکان بووە.
نابراو هەروەها لە بارەی بردنەسەرەوی 20% حەقدەستی خویندکاران وتی، بە پێی بەڵێنەکانی وەزیری پێشوو بێهداشت و دەرمان و فیرکاری، بڕیار بوو 20% حەقدەستی خویندکارەکان و phd لە ماوەی شەش مانگی ڕابردوودا ببرێتە سەرەوە، کە لە پارێزگای زەنجاندا ئەم ئەمرە جێبەجێ نەکراوە، لە کاتێکدا کە لە چەند پارێزگای دیکەدا بە ئەنجام گەیشتووە.