فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

کۆبوونەوەی ناڕەزایەتی زەرەرمەندانی شیرکەتیئامیتیس، نگین خودرو و ئیرتویا
یەکشەممە ۰۸-۱۲-۱۴۰۰   |  27-02-2022

زەرەرمەندانی شیرکەتەکانی ئارتمیس، نگین خودرو و ئیرتویا، رۆژی یەکشەممە٨ی ڕەشەممە لە بەرامبەر بینای دادسەرای شاری تاران، بە ئەعتراز بە بەتاڵانبردنی سەرمایەکانیان  و دزینی پارەیەکی زۆر لە لایەن بەرپرسانی ئەو شیرکەتەوە کۆبوونەوەی نارەزایەتییان بەڕێوەبرد.

شایانی باسە ئەو زەرەرمەندانە بە بەدەستەوە گرتنی پلاکارد خوازیاری پەیگیری و سزادانی ئەو بەرپرسانەی کە ئەو بڕە پارەیانە دزیووە و بەتاڵانبردنی سەرمایەکانیان بوون. هەر وەها دروشم گەلێک وەکوو” مەرگ و نەمان بۆ دزەکانی سەرمایە ” و دروشمی دیکەیان وتەوە.