ڕۆژی یەکشەممە ١٥ی ڕەشەممە، لەسەر بانگەوازی پێشەکی ڕێکخراوی خانەنشینکراوانی تامین ئیجتماعی ئێران و ڕێکخراوی خانەنشینکراوانی سندووقی فولادی ئێران، کۆبوونەوەیەکی ناڕەزایەتی سەراسەری لە شارەکانی، قەزوین، ئەراک، شوشتەر، تەورێز، کرمان، ئەهواز، ئەردەبێڵ، شوش و حەوت تەپە، ڕەشت، ئەلبۆرز و ئیسفەهان بەڕێوەچوو.
لەم کۆبوونەوەیەدا کە لە بەرامبەر بینای تامین ئیجتماعی و سندووقی فولادی ئەو شارانەدا بەڕێوەچوو، خانەنشینکراون ناڕەزایەتی خۆیان لە خوارەوەبوونی ئاستی حقوق، نەدانی حەقی بیمە و بارودۆخی سەختی ژیان و گوزەرانیان لەم دۆخە شپرزەی رژیم دەربڕی.
شایانی باسە ئەو هاووڵاتییانە دروشم گەلێک وەکوو” تا مافەکانمان دەستەبەر نەکەین، ناڕەزایەتی و مانگرتن بەردەوامە”، ” کارمەندان و خانەنشینکراوان، یەکیەتی یەکیەتی” و دروشمی دیکەیان وتەوە.