فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

کۆبوونەوەی ناڕەزایەتی سەراسەری خانەنشینکراوانی تەئمینی ئیجتماعی و خانەنشینکراوانی سندووقی فولاد
یەکشەممە ۲۲-۱۲-۱۴۰۰   |  13-03-2022

ڕۆژی یەکشەممە ٢٢ی ڕەشەممە، لەسەر بانگەوازی پێشەکی ڕێکخراوی خانەنشینکراوانی تەئمینی ئیجتماعی ئێران و ڕێکخراوی خانەنشینکراوانی سندووقی فولادی ئێران، کۆبوونەوەیەکی ناڕەزایەتی سەراسەری لە شارەکانی، ئەراک، شوشتەر، تەورێز، ئەهواز، ئەردەبێڵ، ڕەشت، کرماشان، گیلان، خۆراسان شۆماڵی، دامغان، تاران، سمنان و ئیسفەهان بەڕێوەچوو.
لەم کۆبوونەوەیەدا کە لە بەرامبەر بینای تەئمینی ئیجتماعی و سندووقی فولادی ئەو شارانەدا بەڕێوەچوو، خانەنشینکراون ناڕەزایەتی خۆیان سەبارەت بە خوارەوەبوونی ئاستی حقوقەکانیان، پەرداخت نەکردنی حەقی بیمەکانیان و بارودۆخی سەختی ژیان و گوزەرانیان لەم دۆخە شپرزەی رژیمدا دەربڕی.
شایانی باسە ئەو هاووڵاتییانە دروشم گەلێک وەکوو” تا مافەکانمان دەستەبەر نەکەین، ناڕەزایەتی و مانگرتن بەردەوامە”، ” کارمەندان و خانە نشینکراوان، یەکیەتی یەکیەتی” و دروشمی دیکەیان وتەوە.