بە دوای کۆبوونەوەی ئیعترازی مامۆستایان لە رۆژی شەمم ٣٠ مانگی بەفرانبار، رۆژی سێشەممە ٣ی ڕەشەممەش، مامۆستایانی ناڕازی لە شارەکانی ئێران، بە پێی بانگەوازی پێشەکی، لە ناڕەزایەتی بە لە خوارەوەبوونی ئاستی حەقدەستەکانیان، جێبەجێ نەکردنی گەڵاڵەی هاوسانسازیی خانەنشینکراوان و گەڵاڵەی ڕیزبەندی پیشەی، تاڵان کردنی سندووقی پاشەکەوتی فەرهەنگیان، نا ئەمنی پیشەی، کاڵایی و پوڵی کردنی خوێندن ودەرکردن و زیندانی کردنی مامۆستایان، کۆبوونەوەی ناڕەزایەتییان بەڕێوەبرد. ئەم کۆبوونەوانە لە پتر لە ١٠٠ شاری ئێران ئێران لەوانە، ئەراک، شیراز، لاهیجان، شازەند، کەرەج، خەنداب، مەمەسەنی،کرماشان، هەمەدان، سونقوڕ و کولیایی، یەزد، تاران، ئیسفەهان، تەبرێز، خۆڕەم ئاوا، ئەردەبێل، شاڕەزا، کۆهکیلویە و بویرئەحمەد، ڕەشت، ئەندیمشک، نەهاوەند، چالوس، نەهاوەند،سنە، سەردەشت، مەریوان، بۆکان،کامیاران، بانە، بیجار، دیواندەڕە، قوڕوە، ئەزنا، مەشهەد، سەنقەر و کلیایی، بێهبەهان، گورگان، شوش، ئیلام، شیروان، بەندەرماهشەهر، بوشهر، یەزد، قۆم، شاری کورد، ڕزوان شار، فەسا، ئیسلام ئاوای غەرب، قەزوین، ئەزنا، ڕەزەن، دیواندەرە، تاکستان، بەندەر ئەنزەلی، ئابادە، کوهدەشت، بروجرد، دلفان، قروە، ئیزە، میاندواو، ممسنی، شازەند، خەنداب، ئەلی گودەرز، لۆڕستان، تربت حەیدەریە، مشکین شار، ڕزوان شار، ماە شەهر، کازرون، ئاران، بجنۆرد، زەنجان، سەقز و زیویە، ئەهواز، بوشهر، هەرسین، ئەبهەر، فەسا، ساری و بابل، بۆ جارێکی دیکە بەڕێوەچوو.
شایانی باسە، لەم کۆبوونەوانەدا مامۆستایانی ناڕازی دروشم گەلێک وەک : ”وڵات بۆتە دزخانە- تحریمیش هەر بەهانە”، ” رەئیسی قالیباف ئەوە ئاخر پەیامە- فەرهەنگی ئامادەی قیامە”، ” ئەگەر عەداڵەت بوایە – موعەلیم لێرە نەبوو”، شەش کلاسەی درۆزن- حاسڵی وەعدەکەت کوا”، ” مامۆستای زیندانی دەبێت ئازاد بکرێت و مامۆستا هوشیارە لە ستەم بێزارە” و دروشمی دیکەیان بە تێڕایی دووپات کردەوە.
لەو کۆبوونەوانە دا ژمارەیەک لە مامۆستایان لە لایەن هێزە ئەمنیەکانەی رژیمەوە دەسبەسەر کران. شورای هاوئاهەنگی ڕێکخراوی سێنفی فەرهەنگییانی ئێران بە تووندی دەسبەسەرکرانی ئەو مامۆستایانە مەحکوم دەکات و خوازیاری دەسبەجێ ئازاد کردنی ئەو مامۆستایانە و هەموو مامۆستایانی بەندکراوە و ڕایدەگەینێت زیندانی کردنی مامۆستایان بە دڵنییایەوە ورەی مامۆستایانی سەراسەی ئێران بۆ گەیشتن بە خواست و مافە ڕەواکانیان بەرزتر دەکاتەوە.