کۆبوونەوەی ناڕەزایەتی سەرایدارانی قوتابخانەکان لە تاران
سێشەممە ۱۷-۱۲-۱۴۰۰   |  08-03-2022
ڕۆژی سێشەممە ١٧ی ڕەشەممە، سەرایدارانی قوتابخانەکانی تاران لە ناڕەزایەتی بە لە خوارەوەبوونی ئاستی حەقدەستاکانیان، بارودۆخی سەختی ژیان و گوزەرانیان، بێ توانایی لە بەڕێوەبردنی ژیانی ڕۆژانەیان و پێرانەگەیشتن بە داخوازیەکانیان لە لایەن بەرپرسانی ڕژیمەوە، لە بەرامبەر بینای مەجلسی ئیسلامی لە تاران کۆبوونەوەی ناڕەزایەتییان بەڕێوەبرد.
شایانی باسە ئەو سەرایدارانە ڕایانگەیاندوە کە ” ئێمە لەم دۆخە ئاڵۆزەی وڵاتدا کە هێلی هەژاری بە شێوەیەکی بەرچاوو زیادی کردووە، تەنیا ٣میلیون و ٥٠٠ هەزار تمەن حەقدەستمانە و بەو بڕە پارەیە ناتوانین تەنانەت نانی سەر سفرەکانمان دابین بکەین. ”