کۆبوونەوەی ناڕەزایەتی شوفێرانی کارخانەی بارزی کوردستان
شەممە ۱۴-۱۲-۱۴۰۰   |  05-03-2022
ڕۆژی شەممە ١٤ی ڕەشەممە، شوفێرانی بارهەڵگری کارخانەی بارزی کوردستان، لە ناڕەزایەتی بە لەخوارەوەبوونی ئاستی حەقدەستەکانیان و نەبوونی بار و چاوەڕێ بوونی لەڕادەبەدەر بۆ باری گواستنەوە و هەروەها نەبوونی ئیمکاناتی بێهداشتی لە نێو ئەو کارخانەیەدا، کۆبوونەوەی ناڕەزایەتییان بەڕێوەبرد.