کۆبوونەوەی ناڕەزایەتی كرێكارانی شیرکەتی كاغه زپارس له حەفت ته په
هەینی ۱۵-۰۲-۱۴۰۲   |  05-05-2023
ڕۆژی پێنجشه‌ممه ١٤ی گوڵان، كرێكارانی به‌شه‌كانی “باگاس”، “فه‌زای سه‌وز” و خزمه‌تگوزرای شیركه‌تی كاغه‌زی پارس له حەفت ته‌په، له ناڕه‌زایه‌تی به كه‌می حه‌قده‌ست و مه‌زایاکانیان ده‌ستیان له‌كار كێشایه‌وە و مانیان گرت.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، كرێكارانی ئه‌و ناوه‌نده سه‌نعه‌تیه مه‌ترسی له‌سه‌ركار ده‌ركردنیان له‌سه‌ره و خوازیاری چوونه‌سه‌روه‌ی ئاستی حه‌قده‌ست و مه‌زایا، گۆڕانی بارودۆخی پیشه‌یی و كه‌مكردنه‌وه‌ی ساعه‌تی كار و پێدانی مافی مه‌ره‌خه‌سی بوون. شایانی باسه كه پێشتر به‌ڕێوه‌به‌رانی شیركه‌ت به‌ڵێنی گۆڕانی بارودۆخی پیشه‌یی كرێكارانی ئه‌و ناوه‌نده‌یان له په‌یمانیه‌وه بۆ قه‌راردادی دابوو، به‌ڵام به‌ڵێنه‌كه‌یان جێبه‌جێ نه‌كردووه.