فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

کۆبوونەوەی ناڕەزایەتی چالاکانی مەدەنی و ژینگەپارێزانی شاری بانە
پێنجشەممە ۱۹-۱۲-۱۴۰۰   |  10-03-2022

رۆژی چوارشەممە ١٨ی رەشەممە، ژمارەیەک لە چالاکانی مەدەنی و ژینگەپارێزانی شاری بانە، لە ناڕەزایەتی بە بڕینەوەی دارستانەکانی ئەو شارە لەلایەن کەسانی فرسەت تەڵەب و قازانج پەرەست و لە کەش و هەوای بێدەنگی و خۆگێل کردنی بەرپرسان و کاربەدەستانی ڕژیم لە ئاست ئەو جینایەتە کارەساتبارە، کۆبوونەوەی ناڕەزایەتییان بەڕێوەبرد.
شایانی باسە، بڕینەوەی دارستانەکانی شاری ”بانە” لە لایەن کەسانی سەر بە ڕژیم، دڵ نیگەرانییەکی زۆری بۆ خەڵک و چالاکانی مەدەنی و ژینگەپارێزانی ئەو شارە دروست کردووە و لە ئەگەری بەردەوام بوونی ئەو جینایەتە، سڵامەتی خەڵک و ژینگە و سروشتی ئەو ناوچەیە زیانێکی زۆری بەر دەکەوێ.