کۆبوونەوەی ناڕەزایەتی کارمەندانی شیرکەتی ئاو و ئاوەڕۆی ئیسلام شار
شەممە ۱۴-۱۲-۱۴۰۰   |  05-03-2022
ژمارەیەک لە کارمەندانی شیرکەتی ئاو و ئاوەڕۆی شاری ئیسلام شار ڕۆژی شەممە ١٤ی رەشەممە، لە ناڕەزایەتی بە پێڕانەگەیشتن بە داخوازیەکانیان و پێڕانەگەیشتن بە دۆخی ئابوورییان لەم دۆخە شپرزەی وڵاتدا، لە بەرامبەر بینای دادگای ئەو شارە کۆبوونەوەی ناڕەزایەتییان بەڕێوەبرد.