کۆبوونەوەی ناڕەزایەتی کارمەندانی موخابرات
دوشەممە ۲۷-۰۴-۱۴۰۱   |  18-07-2022

ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٢٦ی پووشپه‌ڕ، كارمه‌ندانی موخابراتی ناوچه‌یی له ئوستانی یه‌زد و خووزستان، له ناڕه‌زایه‌تی به وڵام نه‌دانه‌وه‌ی به‌رپرسانی ڕژیم و پشتگوێ خرانی داواكارییه‌كانیان له شوێنی كاره‌كانیان كۆبوونه‌وه‌ی ناڕەزایەتیان بەڕێوە برد.
كارمه‌ندانی موخابه‌رات له به‌رانبه‌ر كه‌مبوونه‌وه‌ی ڕێژه‌ی دامه‌زراندنیان و هه‌روه‌ها زیاد نه‌كردنی ئاستی حه‌قده‌سته‌كانیان له ماوه‌ی ساڵانی ڕابردوودا ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕیوه و خوازیاری وه‌رگرتنی سه‌رجه‌م مافه داراییه‌كانی دیكه‌یان بوون. جێگای ئاماژه‌یه ئه‌و كارمه‌ندانه ڕایانگه‌یاندووه، ئه‌گه‌ر به‌ته‌واوه‌تی داخوازیەكانیان جێبه‌جێ نه‌كرێت له ڕۆژانی داهاتوودا په‌ره به ده‌ربڕینی ناڕه‌زایه‌تییه‌كان ئه‌ده‌ن.