کۆبوونەوەی ناڕەزایەتی کارمەندان و خانەنشینکراوانی شیرکەتی مۆخابەراتی تاران
یەکشەممە ۰۸-۱۲-۱۴۰۰   |  27-02-2022
ڕۆژی یەکشەممە ٨ی ڕەشەممە، ژمارەیەک لە کارمەندان و خانەنشینکراوانی شیرکەتی مۆخابەراتی تاران، لە ناڕەزایەتی بە پێڕانەگەیشتن بە داخوازییەکانیان لە بەرامبەر بینای شیرکەتی مۆخابەراتی ئەو شارە کۆبوونەوەی نارەزایەتیان بەرێوە برد.
ئەوان پێشتر چەند جار بە هۆی پێرانەگەیشتن و جواب نەدانووەی بەرپرسان بە داخوازییەکانیان کۆبوونەوەی ناڕەزایەتییان بەڕێوەبردبوو، بەڵام بەرپرسانی پەیوەندیدار هیچ وەڵامێکیان بە داخوازیەکانیان نەداوەتەوە.