فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

کۆبوونەوەی ناڕەزایەتی کرێکارانی ئابفای شووش
چوارشەممە ۱۶-۱۲-۱۴۰۲   |  06-03-2024

کرێکارانی ئیدارەی ئاو و ئاوەڕۆی شاری شووش ڕۆژی چوارشەممە ١٦ی ڕەشەممە، لە ناڕەزایەتی بە دواخرانی سێ مانگەی حەقدەستەکانیان و هەروەها نەدرانی حەقی بیمەکانیان لە بەرانبەر ئیدارەی ئاو و ئاوەڕۆی ئەم شارە کۆبوونەوە و ناڕەزایەتیان دەربڕی.
لە هەلومەرجێکدا کە کێشەی بژێوی ژیان بۆتە بابەتێکی ڕۆژانە بۆ هێزی کار و خەلکی فەقیری کۆمەلگا ، نەدرانی حەقدەستی سێ مانگ واتە خستنە داوی کرێکاران و بنەماڵەکانیان لە چنگی ئەهریمەنی هەژاریدا.