کۆبوونەوەی ناڕەزایەتی کرێکارانی حەوت تەپە
یەکشەممە ۲۰-۰۱-۱۴۰۲   |  09-04-2023
کۆمەڵێک لە کرێکارانی دامەزراوەی نەیشکەری حەوت تەپە، ڕۆژی یەکشەممە ٢٠ی خاکەلێوە، دەستیاندایە کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، کرێکارانی ناڕازی لەئاست چوونەسەرەوەی ڕێژەی هەژاری، دیاری کرانی لانیکەمی حەقدەست لە لایەن شوڕای باڵای کاری ڕژیم، ئاوسانی لەڕادەبەدەر، نایەکسانی و هەڵاواردن و پێڕانەگەیشتن بە خواستەکانیان، لە بەرامبەر فەرمانداری شووش دەستیاندایە کۆبوونەوە و لەڕێگەی بەدەستەوە گرتنی پلاکارد و وتنەوەی درووشمی ئێعتڕازی، خوازیاری وەڵامدانەوەی بەرپرسان بە خواستەکانیان بوون.