کۆبوونەوەی ناڕەزایەتی کرێکارانی شارەداری کوت عەبدوڵا
یەکشەممە ۰۸-۱۲-۱۴۰۰   |  27-02-2022
ڕۆژی شەممە ٧ی ڕەشەممە، کرێکارانی شارەداری کوت عەبدوڵا لە ناڕەزایەتی بە پێڕانەگەیشتن بە داخوازیەکانیان و پێنەدان و دواخرانی حەقدەستەکانیان لە بەرامبەر بینای ئۆستانداری شاری ئەهواز کۆبوونەوە.
شایانی باسە کرێکارانی شارەداری کوت عەبدوڵا، چەندین جار لە ناڕەزایەتی بە پێڕانەگەیشتن بە داخوازیەکانیان و پێنەدانی حەقدەستەکانیان کۆبوونەوەی ناڕەزایەتییان بەڕێوەبردووە، بەڵام بەرپرسانی پەیوەندیدار هیچ وەڵامێکیان بە خواستەکانیان نەداوەتەوە.