کۆبوونەوەی ناڕەزایەتی کرێکارانی شیرکەتە دەوڵەتییەکانیان لە شاری تاران
چوارشەممە ۰۴-۱۲-۱۴۰۰   |  23-02-2022
ڕۆژی چوارشەممە ٤ی ڕەشەممە، ژمارەیەک لە کرێکارانی شیرکەتە دەوڵەتییەکان لە شاری تاران، لە ناڕەزایەتی بە لە خوارەوەبوون و زیادنەکردنی ئاستی حەقدەستەکانیان بۆ ساڵی ١٤٠١ی هەتاوی، لە بەرامبەر بینای پەرلەمانی تاران کۆبوونەوە.
ئەو کرێکارانە خوازیاری بردنەسەرەوەی ئاستی حەقدەستەکانیان بۆ ساڵی داهاتوون و دەڵێن بەڕێوەبردنی ژیان و گوزەرانی ڕۆژانەمان بە حەقدەستی کەمەوە ئەستەمە و دەبێت حەقدەستەکانمان تا ئاستێک ببرێتە سەرەوە کە بتوانین بژێوی ژیانمانی پێ دابین بکەین.