فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

کۆبوونەوەی ناڕەزایەتی کرێکارانی شیرکەتی پترۆشیمی ئابادان
پێنجشەممە ۰۵-۱۲-۱۴۰۰   |  24-02-2022

ڕۆژی پێنجشەممە ٥ی ڕەشەممە، کرێکارانی شیرکەتی پترۆشیمی ئابادان لە ناڕەزایەتی بە پێنەدانی حەقدەستەکانیان، دەستیان لە کار کێشایەوە و کۆبوونەوە. ئەو کرێکارانە خوازیاری بردنەسەرەوەی ئاستی حەقدەستەکانیانن و دەڵێن بەڕێوەبردنی ژیان و گوزەرانی ڕۆژانەمان بە حەقدەستی کەمەوە ئەستەمە و دەبێت حەقدەستەکانمان تا ئاستێک ببرێتە سەرەوە کە بتوانین بژێوی ژیانمانی پێ دابین بکەین. شایانی باسە لەو کۆبوونەوەیەدا کرێکاران دروشمی ”کریکار دەمرێت بەڵام ستەم قەبوڵ ناکات” و درووشمە دیکەیان دەوتەوە.