کۆبوونەوەی ناڕەزایەتی کرێکارانی شیرکەتی ئاهەن ئاجین
چوارشەممە ۰۱-۰۴-۱۴۰۱   |  22-06-2022
ڕۆژی دووشه‌ممه ٣٠ی جۆزه‌ردان، كرێكارانی شیركه‌تی “ئاهه‌ن ئاجین“ی شاغڵ له پرۆژه‌كانی مه‌عده‌نی مسی “سوونگوون“ی وه‌رزقان له ئازه‌ربایجانی شه‌رقی، به‌هۆی جێبه‌جێنه‌كرانی داخوازییه‌كانیان كۆبوونه‌وەی ئیعترازیان رێکخست.
پاش ده‌ركردنی كرێكاران له‌لایه‌ن به‌رپرسانی شیركه‌تی “ئاهه‌ن ئاجین“، شیركه‌ت ڕاگه‌یاندنێكی بڵاوكرده‌وه و وتی: “بڕیاری داخستنی مهعدهنهكهیان داوه و له‌ڕێكه‌وتی ١٦ی مانگی گوڵانی ئه‌مساڵه‌وه ته‌واوی كار و چالاكییه‌كانیان له‌و مه‌عده‌نه ڕائه‌گرن و به‌و شێوه‌یه قه‌راردادی ته‌واوی كرێكارانی ئه‌و ناوه‌نده هه‌ڵده‌وه‌شێنێته‌وه و هیچ بیمه و حه‌قده‌ستێكیان پێ نادات.