فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

کۆبوونەوەی ناڕەزایەتی کرێکارانی شیرکەتی کاغەزسازی دیبا
دوشەممە ۱۱-۱۰-۱۴۰۲   |  01-01-2024

ڕۆژی دووشەممە ١١ی بەفرانبار، کرێکارانی شیرکەتی کاغەزسازی دیبا، بۆ جارێکی دیکە دەستیاندایە کۆبوونەوە.
بەپێی ڕاپۆرتەکان، کرێکارانی ناڕازی شیرکەتی کاغەزسازی دیبا، ئەمڕۆ دووشەممە لە ناڕەزایەتیی بە داخرانی ئەم ناوەندە و بیلاتەکلیفیان، لە بەرامبەر فەرمانداری شووشتەر، دەستیاندایە کۆبوونەوە و خوازیاری پێڕاگەیشتن بە کێشەکانیان بوون.