کۆبوونەوەی کرێکارانی خانەنشینکراوی شیرکەتی نەیشەکەری حەوت تەپە
پێنجشەممە ۱۴-۱۱-۱۴۰۰   |  03-02-2022
بەپێ ڕاپۆرتی سەندیکای کرێکارانی نەیشەکەری حەوت تەپە، ڕۆژی چوارشەممە 13ی ڕێبەندان، ژمارەیەک لە کرێکارانی خانەنشینکراوانی ساڵی 1399و 1400ی هەتاوی، لە نەیشەکەری حەوت تەپە، لە ناڕەزایەتی بە پێڕانەگەیشتن و جێبەجێ نەکردنی داخوازیەکانیان، لە بەرامبەر بینای بەڕێوەبەریی ئەو شیرکەتە دەستیان دایە کۆبوونەوە.