کۆبوونەوەی کۆمەڵێک لە کەم ئەندامان لە بەرامبەر رێکخراوی بەرنامە و بوودجە
دوشەممە ۲۴-۱۱-۱۴۰۱   |  13-02-2023
کۆمەڵێک لە کەم ئەندامان ڕۆژی دووشەممە ٢٤ی ڕێبەندان، لە ناڕەزایەتیی بە بارودۆخی نالەباری گوزەرانیان، لە بەرامبەر رێکخراوی بەرنامە و بوودجە، دەستیاندایە کۆبوونەوە.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، ناڕازییان لەڕێگەی وتنەوەی چەندین درووشمی وەک “مایەی بەدناوی و سەڕشۆڕی ئێمە، بەرنامەی بوودجەی ئێمە” و “دوژمنی دژە خەڵک، حقووقی ئێمە بدەن”، خوازیاری پێڕاگەیشتن بە کێشە و گرفتەکانیان بوون. جێگەی ئاماژەیە، ٤٩لەسەدی بوودجەکانی رێکخراوی ئاسوودەیی “بێهزیستی”، لە بەشەکانی کۆمەڵایەتی، پێشگرتن و توانابەخشی، هەتا ئێستا پەرداخت نەکراوە و ئەمەش کێشە و گرفتێکی زۆری بۆ کۆمەڵگای کەم ئەندامان پێکهێناوە.